Self help (Kurdish Sorani) کوردی سۆرانی

هەندێکجار تێگەیشتن لەوەی چۆن هەست دەکەیت و چۆن بتوانیت بەڕێوەی ببەیت، سەخت و قورس دەبێت. لە Solace دا، ڤیدیۆمان تۆمارکردووە لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکان وەک سترێس، خەو و ئازار، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین تێبگەیت چی بەسەرت دێت و تواناکان و ستراتیژییەکان پەرەپێبدەیت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ئەزموونە سەختانە.

لە خوارەوە هەشت دەستەواژە/ڕستە دەبینیت. کاتێک کرتە دەکەیت لەسەر ئەو ڕستەیەی پێت وایە لەگەڵ کێشەکانت پەیوەندیدارە، لە خوارەوە پاراگرافێک دەردەکەوێت کە چەند ڤیدیۆی دیاریکراوی پێشنیار دەکات بۆ ئەوەی ببیـنیت و بابەتەکە ڕوون بکاتەوە.

دوای ئەوەی چەند ڤیدیۆیەک بینیت، پێشنیار دەکەین سەردانی پەڕەی دایرێکتۆری ڤیدیۆکانمان بکەیت، لەوێدا ڤیدیۆی زیاتر دەبینیت کە یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشە جیاوازەکانی تەندروستی دەروونی و ئاستەنگەکانی لایەنی دەروونی. کرتە بکە لێرە بۆ سەردانی دایرێکتۆر.

هەست بە سترێس، نیگەرانی یان تەنشی دەکەیت. لەوانەیە ڤیدیۆکانی

 “Stress and the Refugee Experience” و “Coping with Stress” بۆت بەسوود بن. ئەمانە ڕوون دەکەنەوە سترێس چی بە جەستە دەکات و ڕێگای سادە نیشان دەدەن بۆ ئارامکردنەوەی خۆت کاتێک هەست دەکەیت زۆر بووە.

                                                                              زۆرجار هەست بە دڵتەنگی یان خەمگینی دەکەیت. ڤیدیۆی

“Butterfly Hugging” لەوانەیە یارمەتیت بدات هەست بە ئارامی و دڵدانەوە بکەیت، یان ڤیدیۆکەمان لەسەر

“Emotional Freedom Technique” لەوانەیە یارمەتیت بدات هەستێکی کەمێک زیاتر بە وزە و چالاکی بکەیت.                                                                    

هەندێکجار هەست دەکەیت لە جیهان و دۆوروبەرت دابڕاوویت. ڤیدیۆی  

 “Breathing Technique” ڕێگاکانی پێشنیار دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات دووبارە پەیوەست بیت بە ساتی ئێستا.

لەوانەیە “Grounding Techniques”یش بە دڵت بێت.

دەڵێیت کێشەت هەیە لە خەوتن یان لە بەردەوام خەو ماندن. ڤیدیۆی Preparing to Go to Sleep”

لەوانەیە یارمەتیت بدات تێبگەیت چۆن سترێس دەتوانێت کاریگەری لەسەر خەوهەبێت . ڤیدیۆکانی “Going to Sleep Technique” و “Progressive Muscle Relaxation”یش لەوانەیە یارمەتیت بدەن بە ئاسانیتر پشووبدەیت و ئارامتر بخەویت.

ئەگەر لە جەستەتدا هەست بە ئازار یان نائاسوودەیی دەکەیت، ڤیدیۆی «ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئازاری درێژخایەن یان بەردەوام» دەتوانێت یارمەتیت بدات تێبگەیت جەستەت چۆن وەڵام بە سترێس دەدات.

هەروەها ڕەنگە «ئارامکردنی ماسولکەکان بە شێوەی پێشکەوتوو (Progressive Muscle Relaxation)» بۆ ڕزگاربوون لە تەنش و نائاسوودەیی سودبەخش بێت.

زۆرجار بیرەوەرییە سەختەکان یان ئەزموونە ناخۆشەکان لە مێشکتدا دووبارە دەگەڕێنیتەوە. ئەمە دەکرێت لە کاتی بیداریتدا ڕووبدات، یان هەندێک جار تەنانەت لە کاتی خەوتنتداش. ڤیدیۆی “یارمەتی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ PTSD” ڕوون دەکاتەوە کە تراوما چۆن کاریگەری لە مێشک و لەش دەکات. هەروەها دەکرێت حەزت پێ بێت “باوەشی پەپوولە” یان “پشکنینی لەش و ڕووناکی” کە شێوازەکان پیشان دەدەن بۆ ئەوەی یارمەتیدەرت بدەن لەشت ئارام بکات کاتێک بیرەوەرییە نارەحەتەکان دەردەکەون. ئەگەر بە تایبەتی لەگەڵ خەونە ترسناکەکان کێشەت هەیە، ڤیدیۆی ئێمە “بەڕێوەبردنی خەونە ترسناکەکان و فلاش‌باک” هەندێک ڕێگا پیشان دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمە.

لە سەرنج دانان یان تمرکزکردن کێشە دەکەیت. ڤیدیۆی “Stress and the Refugee Experience” لەوانەیە یارمەتیت بدات تێبگەیت سترێس چۆن کاریگەری لەسەر تمرکز دەکات. “Grounding Techniques” و “Breathing Technique”یش دەتوانن یارمەتیت بدەن سەرنجت بگەڕێنیتەوە بۆ ساتی ئێستا.

دەتەوێت زیاتر هیوابەخش یان ئەرێنی هەست بکەیت. ڤیدیۆی “Coping with Stress” دەتوانێت یارمەتیت بدات ڕێگای بچووک فێربیت بۆ بەڕێوەبردنی سترێس و دروستکردنی هیوا. هەروەها لەوانەیە “Body Scan and Light Stream” یان “Introduction to Guided Imagery” بۆت بەسوود بن بۆ ئارامکردنەوەی بیر و دروستکردنی شوێن بۆ هەستە ئەرێنییەکان.