Self help (Kurdish Sorani) یارمەتیی خۆیی
دەکرێت تێگەیشتن لەوە قورس بێت کە هەستت چۆنە یان بزانیت چ شتێک ڕەنگە بتوانێت یارمەتیدەر بێت. لە سۆلاس Solace، ڤیدیۆمان دەربارەی بابەتە جیاوازەکانی تەندروستی دەروونی و خۆشگوزەرانی دروست کردووە، کە بۆ نموونە بریتین لە سترێس، خەو، هەستە ناخۆشەکان و ئازار.
ئەم ڤیدیۆیانە دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ ئەوەی لە هەندێک لەو شتانە تێبگەیت کە لەوانەیە ئەزموونی بکەیت. هەروەها ئەم ڤیدیۆیانە بیرۆکە و تەکنیکە سادەکان لەخۆ دەگرن کە دەتوانیت تاقییان بکەیتەوە.
لە خوارەوە، هەشت لێدوان دانراوە. کرتە لەسەر هەر لێدوانێک بکە کە پێت وایە باس لە هەستەکانی تۆ دەکات. پاشان هەندێک ڤیدیۆ دەبینیت کە لەوانەیە یارمەتیدەر بن.
پێویست ناکات هەموو ڤیدیۆکان ببینیت. دەتوانیت ئەو ڤیدیۆیە هەڵبژێریت کە هەست دەکەیت زۆرترین سوودی بۆ تۆ هەیە.
هەروەها دەتوانیت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڤیدیۆکانمان بکەیت بە مەبەستی دۆزینەوەی ڤیدیۆی زیاتر دەربارەی تەندروستی دەروونی و خۆشگوزەرانی. Click here to visit the directory.
لەوانەیە هەست بە نیگەرانی یان گرژ بوونەوە بکەیت، یان هەست بکەیت کە ئۆقرەت لێبڕاوە. لەوانەیە بیرۆکەی زۆر لە مێشکتدا لە هاتووچۆدا بن. هەروەها لەوانەیە گۆڕانکاری لە جەستەتدا تێبینی بکەیت، وەک لێدانی خێرای دڵ، گرژبوونی ماسولکەکان یان هەستکردن بە بێئارامی. ئەم هەستانە کاتێک ڕوودەدەن کە لە ژیاندا هەست بە سەختی، نائارامی یان نادڵنیایی بکەیت .دەتوانیت هەندێک ڤیدیۆ لە خوارەوە بدۆزیتەوە کە لەوانەیە لە کاتی هەبوونی ئەو چەشنە هەستانە یارمەتیت بدەن.
لەوانەیە زۆربەی کاتەکان هەست بە خەمگینی، دڵتەنگی یان قورسی بکەیت. لەوانەیە وزەی کەمترت هەبێت یان بە زەحمەت چێژ لە شتەکان وەربگریت. هەروەها لەوانەیە بتەوێت کەمتر کات لەگەڵ کەسانی دیکە بەسەر ببەیت. ئەم هەستانە دەتوانن دوای ئەزموونێکی سەخت، لەدەستدان یان ماوەیەکی درێژی لە سترێسدابووندا ڕووبدەن.
لەوانەیە ئەم ڤیدیۆیانەی خوارەوە یارمەتیت بدەن لە تێگەیشتن و بەڕێوەبردنی ئەم کێشەیە.
لەوانەیە هەندێک جار هەست بکەیت لە خۆت، کەسانی دیکە یان جیهانی دەوروبەرت دووریت – تەنانەت کاتێک لەگەڵیاندایت. شتەکان لەوانەیە لای تۆ نامۆ، دوور یان ناڕاستەقینە هەست پێبکرێن. لەوانەیە بە زەحمەت تێبینی ئەوە بکەیت کە لە دەوروبەرتدا چی ڕوودەدات. ئەمە دەتوانێت ڕووبدات کاتێک شتێکی زۆر پڕ لە سترێس یان ترسناکت بەسەر هاتووە.
ڤیدیۆکانی خوارەوە لەوانەیە یارمەتیت بدەن لەم هەستانە تێبگەیت و هەندێک ڕێگا بۆ بەڕێوەبردنیان تاقی بکەیتەوە.
لەوانەیە بە زەحمەت بخەویت یان لە خەو بەردەوام بیت. لەوانەیە لە شەودا لە خەو هەڵستیت یان زووتر لەوەی دەتەوێت هەڵستیت. هەروەها لەوانەیە کاتێک هەوڵی خەوتن دەدەیت، مێشکت زۆر سەرقاڵ بێت. سترێس، نیگەرانی و ئەزموونە سەختەکان هەموویان دەتوانن کاریگەری لەسەر خەوتنت هەبێت.
لە خوارەوە هەندێک ڤیدیۆ هەن کە لەوانەیە لەگەڵ ئەوەی ئەزموونی دەکەیت یارمەتیت بدەن.
لەوانەیە ئازار، گرژبوونەوە لە سەر سینگدا یان هەر هەستێکی ناخۆشی دیکە لە جەستەتدا هەبێت. سترێس و ئەزموونە دژوارەکان تەنها کاریگەرییان لەسەر مێشک نییە، بەڵکو لەسەر جەستەش کاریگەری دادەنن. هەروەها دەتوانن وا بکەن ئازار یان ناخۆشی بەهێزتر و توندتر هەست پێ بکرێت.
ڤیدیۆکانی خوارەوە زانیاری و چەند بیرۆکەیەک پێشکەش دەکەن کە لەوانەیە یارمەتیت بدەن.
لەوانەیە بیرەوەرییە قورسەکان بێ ویستی خۆت دووبارە بێنەوە ناو مێشکت. ڕەنگە بەردەوام بیر لەوە بکەیتەوە کە لە ڕابردوودا چی ڕوویداوە. هەروەها دەکرێت وێنەی ناخۆش، خەونە خراپەکان یان کابووست هەبیت. ئەمە دەتوانێت دوای ئەزموونی ترسناک یان ڕووداوێکی زۆر قورس ڕووبدات.
هەندێک لەو ڤیدیۆیانەی خوارەوە لەوانەیە یارمەتیت بدەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم ئەزموونانە باشتر خۆت بگونجێنیت.
لەوانەیە هەست بکەیت سەرەنجدان ، بیرهێنانەوەی شتەکان یان تەرکیزکردن بۆت دژوارە. ڕەنگە مێشکت زۆر سەرقاڵ بێت، یان بیر و هۆشت لە شتێکەوە بۆ شتێکی دیکە بگوازرێنەوە. سترێس، نیگەرانی، خەوی خراپ و ئەزموونە دژوارەکان هەموویان دەتوانن تەرکیزکردن قورستر بکەن. دەتوانیت سەیری ئەو ڤیدیۆیانەی خوارەوە بکەیت بۆ وەرگرتنی پشتگیری و یارمەتی لەم دۆخەدا
لەوانەیە باوەڕهێنان بەوەی کە بارودۆخەکان دەتوانن باشتر ببن بۆت دژوار بێت. ڕەنگە حەز بکەیت هیوات زیاتر بێت یان چێژ لە شتەکان زیاتر وەربگریت. دوای ئەزموونە دژوارەکان یان ماوەیەکی درێژ لە سترێس مانەوەدا ، لەوانەیە هەستە ئەرێنییەکانت کەمتر بەرچاو بکەون. بەڵام ساتە بچووکەکانی ئارامی، خۆشی یان پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی دیکە هێشتا گرنگ و بە نرخن.
لەوانەیە هەندێک لەو ڤیدیۆیانەی خوارەوە بۆت بەسوود بن و یارمەتیت بدەن.

